پۆلیسی عێراقی به هاوکاری سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان به لایه‌نی که‌مه‌وه 50 یاخیبویان ده‌ستگیرکردووه که په‌لاماری بنکه‌یه‌کی پۆلیسیان له باشوری به‌غدا دابوو.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن کۆمه‌ڵێک چه‌کدار به موشه‌ک و هاوه‌ن و کڵاشینکۆفه‌وه گیراون کاتێک له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه په‌لاماری بنکه‌یه‌کی پۆلیسیان له گه‌ڕه‌کی مه‌دائن له به‌غدا له داوه.
پۆلیسی عێراقی و سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان بۆ ماوه‌ی دوو کاتژمێر له پێکداداندا بوون و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌مه‌وه 4 ئه‌فسه‌ری پۆلیس کوژراون.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیش ده‌ڵێن سورییه‌ک له نێو یاخیبوان‌دا گیراوه.
ئه‌م هێرشه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له ڕۆژێک دوای په‌لاماردانه‌که‌ی مقدادیه هات که کرابووه سه‌ر به‌ندیخانه‌یه‌کی ئه‌و شارۆچکه‌یه له باکوری به‌غدا و له ئاکامدا زیاتر له 30 به‌ندکراو ئازاد کرابوو. جێی باسه گروپی ئه‌نجومه‌نی شورای موجاهدین که گروپێکی سونیه به‌رپرسێتی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌لاماردانه نیشاندابوو.