جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق ده‌ڵێت تیرۆرستان سوورن له‌سه‌ر به‌رپاکردنی شه‌ڕی ناوخۆ و سوود له‌و بن به‌سته سیاسیه وه‌رده‌گرن که به‌هۆی دانوستاندنه ڕاگیراوه‌کان بۆ پێکهاتنی حکومه‌تێکی نوێی عێراقی هاتۆته کایه‌وه.
به‌ڕێز تاڵه‌بانی ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌م تێبینیانه‌یدا، له ڕۆژێک پاش ڕوودانی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له گه‌ڕه‌کی مه‌دینه‌ت ئه‌لسه‌در له به‌غدا که زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی عه‌ره‌بی شیعه‌ن.
سه‌رۆکی عێراقی داوای له لایه‌نه سیاسیه‌کانیش کرد له هه‌وڵه‌کانیان بۆ پێکهاتنی حکومه‌تێکی هاوبه‌ندی خیرا بکه‌ن.
جێی باسه، چه‌ند کاتژمێرێکیش پێش ئه‌م ووتانه‌ی سه‌رۆکی عێراقی، ڕێبه‌ری ڕادیکاڵی شیعه‌کانیش موقته‌دا ئه‌لسه‌در داوای ئارامی و خۆڕاگری کرد و گوتی فه‌رمان به کاری تۆڵه سه‌ندنه‌وه نادات.