ژه‌نه‌ڕاڵێکی باڵای ئه‌مریکی ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کانی به‌ریتانیا ڕه‌ت ده‌کاته‌وه که ڕاده‌گه‌یه‌نن هێزه‌کانی ئه‌مریکا و به‌ریتانی به نیازن تاوه‌کو ساڵی داهاتوو به ته‌واوه‌تی له عێراق بکشێنه‌وه.
دوو ڕۆژنامه‌ی به‌ریتانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕایانگه‌یاند که‌وا کاربه‌ده‌ستێکی باڵای به‌رگری به‌ریتانی گوتویه‌تی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه بیانیه‌کان تاوه‌کو ئێستا گه‌وره‌ترین کۆسپه له به‌رده‌م پاراستنی ئاشتی له عێراقدا.
به‌ڵام ژه‌نه‌ڕاڵ پیته‌ر په‌یس سه‌رۆکی ستونه له‌شکرییه‌کانی ئه‌مریکا له میانه‌ی به‌رنامه‌ی " Meet the Press" ی چه‌ناڵی " Fox News Sunday" ئه‌مریکی، به ته‌واوه‌تی هه‌واڵه‌کانی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه و گوتی پلانه‌کانی جه‌نگه‌که به باشی به‌ڕێوه ده‌چن. ژه‌نه‌ڕاڵ په‌یس گوتی فه‌رمانده‌کانی هێزی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامن له هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخه‌که و چه‌ندێتی ژماره‌ی سه‌ربازه‌کان.
یاسادانه‌ر جۆن مهرثای سه‌ر به دیموکراته‌کان که ڕه‌خنه‌گرێکی هه‌میشه‌یی دژ به سیاسه‌ته‌کانی کۆشکی سپییه له عێراق گوتویه‌تی ئه‌و باوه‌ڕی به هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ په‌یس بۆ شه‌ڕه‌که نیه. کۆنگرسمان مهرثا گوتیشی هێزه‌کانی هاوپه‌یمان ئێستاکه دووچاری شه‌ڕی ناوخۆ بونه‌ته‌وه و زۆربه‌ی عێراقیه‌کانیش ده‌یانه‌وێت وڵاته‌که‌یان جێ بهێڵن.