یاسادانه‌رانی ڕووسی یاسایه‌كی نوێی دژ به تیرۆر په‌سه‌ند كردووه كه ڕێـگه به له‌شـكر
ده‌دات هێرش بهرێـته سه‌ر ئه‌و فڕۆكه و كهشـتیانهی كه بۆ كاری تیرۆریستی ئاماده ده‌كرێن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بارمتهشی تێـدا بێت.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی خواره‌وه‌ی ڕووسیا ( دۆما) كه بریتـیـیه له 450 كورسی، به گشتی ده‌نـگ، 423 به‌رامبه‌ر به 1 ده‌نـگ، یاساكه‌یان په‌سه‌ند كردووه. ئێـستا یاساكه به‌ره‌و ئه‌نجومه‌نی سـه‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕه‌وانه ده‌كرێت كه پـێش بینی ده‌كرێت په‌سه‌ندی بكه‌ن، پاشان له دوای مۆركردنی یاساكه له لایه‌ن سه‌رۆكی ڕووسی ڤلادیمیر پوتین كاری پێ ده‌كرێت.
یاساكه تیرۆریزم و كاری تیرۆریستی پـێـناسه ده‌كات و پـوخته‌ی كرداره‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات بۆ نههـێـشتنی تیرۆریزم له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی خاكی ڕووسی.
هه‌روه‌ها یاسا پـێـشـنیار كراوه‌كه ڕێـگه ده‌دات به ده‌زگاكانی ڕووسیا چاودێری په‌یوه‌ندیـیه تهلهفونیـیهكان بكه‌ن و كۆنتڕۆڵی په‌یوه‌ندیـیه ئهلیكترۆنیـیهكان ( ئنته‌رنێت ) بكه‌ن بۆ مه‌به‌ستی ئاسایشی.