خێزانی بارمته‌ی ئه‌مریکی جل کارۆڵ ڕاگه‌یاندنێکی تری گشتییان بڵاوکردۆته‌وه دوای چه‌ند ڕۆژێک له دانانی دوامۆڵه‌ت بۆ کوشتنی له لایه‌ن ڕفێنه‌رانی عێراقیه‌وه.
خێزانی جڵ کارۆڵ ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌م داوایه‌یان له میانه‌ی ڕاگه‌یاندنێک له لایه‌نی گروپی ئازادی ڕاگه‌یاندن، که گروپێکی سه‌ر به ڕۆژنامه‌وانانی بێ سنوره، بڵاوکرده‌وه.
باوکی جڵ کارۆڵ گوتویه‌تی کچه‌که‌یی و هه‌زاران ڕۆژنامه‌وانانی تر هه‌موو ڕۆژێک هه‌وڵی گه‌یاندنی ڕاستیه‌کانی جیهان ده‌ده‌ن و ئه‌وه‌ش به تایبه‌تی بۆ ئه‌مڕۆی عێراق زۆر گرنگه.
ئه‌م خێزانه داوای ئازادکردنی دوو ڕۆژنامه‌وانی تری عێراقیشیان کرد به ناوی ریم زه‌ید و مه‌روان خه‌زعه‌ل.
جێی باسه، جڵ کارۆڵ په‌یامنێری رۆژنامه‌ی کرسچیان ساینز مۆنیته‌ر Christian Science Monitor بوو کاتێک له حه‌وتی مانگی یه‌کی ڕابردوو له لایه‌ن چه‌کدارانه‌وه ڕفێندراو ئه‌وانیش له به‌رامبه‌ر ئازادکردنی داوای به‌ردانی هه‌موو زیندانیه ژنه‌کانی عێراقی ده‌که‌ن. ئه‌م کۆمه‌ڵه چه‌کداره هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی جڵ کارۆڵ ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو تاوه‌کو 26 مانگی فێبریوه‌ری داخوازییه‌کانیان جێبه‌جێ نه‌کرێت.