هه‌لیكۆپته‌رێكی ئه‌مریكی موشه‌كی بۆ گه‌ڕه‌كێكی زۆرینه‌ی شیعه‌كان له به‌غدا هه‌ڵداوه كاتێك پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی ئه‌مریكی و چه‌كدارانی شیعه ڕوویداوه.
كاربهدهسانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاكامی ئه‌و هێرشه ئاسمانیه‌دا، ژنێك گیانی له ده‌ستداوه كه ته‌نانه‌ت به‌شداری ئه‌و پێكدادانهشی نه‌كردووه.
له‌شكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت سه‌ربازه‌كان هه‌وڵی به دواچوونی كۆمه‌ڵێك موسوڵمانی سونه‌ی تیرۆرستیان له گه‌ڕه‌كی مه‌دینه‌ت سه‌در داوه كاتێك كه له سه‌ربانی ماڵێكه‌وه ته‌قه‌یان له هه‌لیكۆپته‌رێك كردووه و ئه‌مانیش بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه ته‌قه‌یان كردۆته‌وه.
له لایه‌كی تریش، بۆمبێكی لاڕێ له ناوچه‌ی غه‌زالییه‌ی به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و بۆته هۆی كوشتنی سێ سه‌ربازی عیراقی.
له شاری كه‌ركوكیش، یاخیبوان هاوه‌نیان بۆ كۆمپانیای نه‌وتی باكور هه‌ڵداوه‌و بووه هۆی ئاگرتێبه‌ربوونی، به‌ڵام هیچ قوربانیه‌ك له‌م ڕووداوه نه‌كه‌وته‌وه.