دادوه‌رێکی نوێ بۆ ئه‌و دادگا تایبه‌ته ده‌ست نیشانکراوه که دادگایی سه‌رۆکی لابراوی عێراقی سه‌دام حوسه‌ین ده‌کات.
قسه‌که‌رێکی ده‌سته‌ی دادوه‌ران، رائید ئهلجوحی، ده‌ڵێت دادوه‌ر ره‌ئوف عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و دادگایه ده‌کات که ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌ست به دانیشتنه‌کانی ده‌کاته‌وه.
به‌ڕێز ره‌ئوف کورده و له دایک بووی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه که له‌وێ به هه‌زاره‌ها که‌س به چه‌کی کیمیایی له ساڵی 1988 له لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌دام حوسه‌ینه‌وه کوژران.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، داوه‌ری کورد ڕزگار موحه‌ممه‌د ئه‌مین ده‌ستی له کاره‌که‌ی کیشایه‌وه دوا به دوای ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی دادگایی کردنهوهکهوه لێی گیرابوو.
هه‌فته‌ی پێشوش، جێگره‌که‌ی دادوه‌ر ڕزگار پێشبینی کرابوو پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و دادگایه بگرێته ده‌ست، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی کۆمیته‌یه‌کی تایبه‌تی لابردنی به‌عسیه‌کان تاوانبارییان کرد به‌وه‌ی که په‌یوه‌ندی به پارتی به‌عسه‌وه هه‌بووه.