كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی له توركیا ده‌ڵێن ئه‌و كچه 12 ساڵه‌ی نه‌خۆشی باڵنده و په‌له‌وه‌ڕی هه‌بووه گیانی له‌ده‌ستداوه.
لێپرسراوان له شاری ڤان له ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا، ئه‌مڕۆ گوتوویانه چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی تاقیگهكانن بۆ زانینی هۆی مردنه‌كه‌ی فاتمه ئوزجان، ئه‌و له‌گه‌ڵ برا 5 ساڵه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێـك پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنیان بوون. هه‌روه‌ها ڕاگه‌یندراوه كه براكه‌شی باری ته‌ندروستی له مه‌ترسیدایه.
18 كه‌س له به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی H5N1 پۆزیتیڤ بوون له نێوانیان 3 منداڵ له هه‌مان خێزاندا كه هه‌فته‌ی ڕابردوو له ڤان مردبوون. ئه‌م مردنانه‌ش یه‌كه‌مین حاڵه‌تن له ده‌ره‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ڕابگه‌یه‌نرێت.
شایه‌نی باسه، له ساڵی 2003 ه‌وه تا ئێستا زیاتر له 70 كه‌س له ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا به‌م نه‌خۆشییه گیانیان له ده‌ست داوه.