جێـگری سه‌رۆك كۆماری پـێـشـووی سوریا عه‌بدولحه‌لیم خه‌دام داوای ڕووخاندنی ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌کات و ده‌ڵێت ڕژێمێکی گه‌نده‌ڵه و توانای چاكـسازی نیه.
عه‌بدولحه‌لیم خه‌دام له‌و شوێنه‌ی بۆی هه‌ڵهاتووه له پاریس به ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی عه‌ره‌بی وفه‌ره‌نسی و ڕۆژئاوایی گوت، ده‌بێت به‌ڕێز ئه‌سه‌د کورسی ده‌سه‌ڵات به‌جێ بهێڵێت. به‌ڵام هۆشداری ئه‌وه‌شیدا كه ده‌بێت گۆڕانكارییه‌كه له ناوه‌وه بێ و نه‌ك له ڕێـگه‌ی فشـاری ده‌ره‌كیه‌وه بێت.
به‌ڕێز خه‌دام كه بۆ چه‌ندین ساڵ گه‌وره به‌رپرسی سوریا بوو له لوبنان، گوتی به‌م نزیكانه له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی به‌رپرس له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی كوشتنی ره‌فیق ئه‌لحه‌ریری کۆده‌بێته‌وه.
له ڕاپۆرتێـكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه، گه‌وره ده‌سه‌ڵاتدارانی سوری له كوشتنه‌كه‌ی ره‌فیق ئهلحهریریدا تێوه گلاون، به‌ڵام سوریا نكۆڵی ده‌كات له‌وه‌ی هه‌رچ ده‌ستتێوه‌ردانێكی هه‌بێت. به‌ڕێز خهدامیش ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر سوریا ده‌ستی له كوشتنه‌كه‌ی ئهلحهریریدا هه‌بووبێت، ئه‌وا به‌ڕێز ئه‌سه‌د زۆر به چاكی ئاگاداره.
شه‌ممه‌ی ڕابوردوو، ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی سوریا هێرشیان كرده سه‌ر به‌ڕێز خه‌دام و به خۆفرۆش تاوانباریان كرد و هه‌مان ئه‌و تاوانانه‌یان خسته پاڵ كه به‌ڕێز خه‌دام ڕژێمی سوریای پێ تاوانبار ده‌کات.