ئه‌نگێڵا ماركڵ وه‌ك یه‌كه‌م خانمی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانی سوێندی خوارد دوا به دوای هه‌ڵبژاردنی له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا له لایه‌ن په‌رله‌مانی ووڵاته‌كه.
خانم ماركڵی كچه قه‌شه‌ی پێشوو، سوێندخواردنه‌كه‌ی به داوای یارمه‌تی له خودا كۆتای پێهێنا و ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی گێرهارد شرۆیده‌ری ڕاوێژكاری پێشووی ئه‌ڵمانی.
ئه‌نگێڵا ماركڵ به هه‌شته‌م ڕاوێژكار داده‌نرێت كه له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه ده‌سه‌ڵاتی باڵای ووڵاتی گرتبێته ده‌ست. هه‌روه‌ها یه‌كه‌م كه‌سه له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی كۆمه‌نیست بیروباوه‌ڕی ووڵاته‌كه ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌ڵمانیای یه‌كگرتوو بكات. ڕۆژی سێشه‌ممه له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانی 397 ده‌نگی له كۆی 614 ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی به ده‌ست هێنا.
خانم ماركڵ ی ته‌مه‌ن 51 ساڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و حكومه‌ته هاوبه‌ندییه ده‌كات كه له پارته‌كه‌ی خۆی یه‌كێتی دیموكراتی كرسچیانه‌كان و دیموكراته چه‌پگره‌كانی ناوه‌ند پێك دێت.
كاری سه‌ره‌كی ڕاوێژكاری نوێی ئه‌ڵمانیا بریتی ده‌بێت له چاك كردنی ڕه‌وشی ئابوری ووڵات.
جێی باسه، به‌ڕێز شرۆیده‌ر به نیازه ڕۆژی چوارشه‌ممه كورسیه‌كه‌ی خۆی له په‌رله‌مان ته‌سلیم بكاته‌وه و واز له كاری سیاسی ده‌هێنێت.