یاریده‌ده‌رانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا رایس ده‌ڵێن ئه‌و بڕیاریداوه درێژه به گه‌شته‌كه‌ی بدات له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ناوبژیكردنی ڕێكه‌وتنێك له نێوان فه‌له‌ستینیه‌كان و ئیسرائیلیه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی سنوری سه‌ره‌كی له كه‌رتی غه‌ززه.
بڕیاربوو خاتوو رایس له دره‌نگانێكی ڕۆژی دووشه‌ممه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئورشه‌لیم له ئوردونه‌وه كه له‌وێ پرسه و سه‌ره‌خۆشی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای ئاڕاسته‌ی گه‌لی ئوردون كرد بۆ ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردون ڕوویدا و بووه هۆی كوشتنی 57 كه‌س.
په‌یامی درێژه پێدانی سه‌ردانه‌كه‌ی خانم رایس له ئاسیا له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ڕاگه‌یه‌ندرا چه‌ند كاتژمێرێك پاش ئه‌وه‌ی به جیاجیا له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری فه‌له‌ستینی و ئیسرائیلیه‌كاندا كۆبووه بۆ ووتوێژكردن له‌سه‌ر سنوری ره‌فح كه كه‌رتی غه‌ززه و میسر پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.