لایه‌نه سیاسیه‌كانی عیراق خه‌ریكی تۆماركردنی ناوی كاندیدهكانیانن بۆ هه‌لبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی مانگی دوازده، پاش ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ک له كۆمه‌ڵی سه‌ره‌كی عه‌ره‌بی سونی، شیعه و كورد له‌سه‌ر لیستی خۆیان رازی بوون.
رێبه‌رانی هاوپه‌ێمانی یه‌كگرتووی عیراقی زۆربه شیعه دواترین كۆمه‌ڵن ئه‌وه رابگه‌ینن كه‌وا هه‌ر به یه‌كگرتوویی ده‌مێننه‌وه.
دوو كۆمه‌ڵی سه‌ره‌كی كوردی و سێ كۆمه‌ڵه كه نوێنه‌رایه‌تی كه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵكای عه‌ره‌به سوونه‌كان ده‌كه‌ن كاتێكی زووتر رایانگه‌یاندبوو كه یه‌ك تاكه لیستی خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن به‌ر له دوا مۆڵه‌تی ناو تۆماركردن كه ئه‌مرۆ هه‌ینییه. هه‌لبژاردنه‌كانی مانگی دوازده سێیه‌مین قۆناغی مه‌زن ده‌بێ له پرۆسه سیاسیه‌كانی ئهمساڵداو ئه‌مه‌ش دوا به دوای دهنگدانهكهێ مانگی یه‌ک بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌تی كاتی و ریفراندۆمه ده‌ستوریه‌كه‌ی پازده‌ی مانگی ده.
له هه‌مان كاتدا، له‌شكری وولاته یه‌کگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌وا له سی رووداوی جیادا رۆژی پێنج شه‌ممه پێنج سه‌ربازی سوپای ئه‌مریكی گیانیان له‌ده‌ست داوه.