ده‌سه‌لاتدارانی نایجیریا ده‌لێن فرۆكه‌یه‌ك، كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سه‌دو شازده كه‌سی تێدا بوو، ماوه‌یه‌كی كورت دوای فرینی له فرۆكه‌خانه‌ی لاگۆس شه‌وی شه‌ممه كه‌وته خواره‌وه.
كاربه‌ده‌ستان ده‌لێن پاشماوه‌ی فرۆكه‌كه‌ی سه‌ر به هێلی ئاسمانی بێلڤیو ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه له باكوری لاگوس دۆزراوه‌ته‌وه‌و تیمه‌كانی به‌دوا گه‌ران به‌ره‌و شوێنی روداوه‌كه به‌رێ كه‌وتوون.
كاربه‌ده‌ستانی نایجیری ده‌لێن هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو فرۆكه‌كه بوون گیانیان له ده‌ست داوه.
شایانی باسه فرۆكه‌كه‌ی جۆری بۆینگ 737 كه به‌ره‌و شاری ئه‌بوجا ئه‌چوو، كاتێكی كورت دوای فرینی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل تاوه‌ری كۆنترۆلی فرۆكه‌خانه‌ی لاگۆس نه‌ما.