هه‌ندێ له شاره‌زایانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مریكیه‌كان كه له‌گه‌ڵ كۆمیته‌ی داڕشتنی ده‌ستور كۆبونه‌ته‌وه، چه‌ند ڕۆژێك پێش ڕۆژی ریفراندۆم له عێراق ئه‌نجام بدرێت ڕایانگه‌یاندووه كه‌وا ژماره‌یه‌ك له عه‌ره‌به سونه میانه‌ڕه‌وه‌كان ئاماده‌بوون به‌شداری ده‌ستور بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی فشاری ئه‌مریكیه‌كان و لایه‌نه‌كانی ترهوهوه كه په‌له‌یان لێكردوون، هه‌ندێكیان كشاونه‌ته‌وه‌و هیچ ڕۆڵێكیان له ده‌ستوردا نیه و دوور نیه له دژی ده‌ستور ده‌نگ بده‌ن.
فوئاد مه‌عسوم ، ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی عێراق و كۆمیته‌ی داڕشتنی ده‌ستور، ده‌ڵێت "وابزانم ئه‌وانه زۆر به ووردی ته‌ماشای هه‌موو لایه‌نه‌كانیان نه‌كردووه چونكه ئه‌گه‌ر ڕای ئه‌وان ته‌ماشا بكه‌یت، سونه‌كان داوایان ده‌كرد كه حكومه‌تی ناوه‌ندی هه‌بێت و له‌و كاته‌شدا كورده‌كان و شیعه‌كان دژی ئه‌و ڕایه بوون. ڕاسته ئه‌وان دانیان به تایبه‌تمه‌ندی ناوچه كوردییه‌كان داوه، به‌ڵام ته‌نها به حوكمی زاتی ڕازی بوون و هیچ مافێكی ترییان زیاد نه‌كردووه."
به‌ڕێز فوئاد مه‌عسوم باسی له ناڕه‌زایی شیعه‌كان سه‌باره‌ت به داهاتی نه‌وت كردوو گوتی " نابێت داهاتی نه‌وت وه‌ك جاران ته‌نها لایه‌نێك ده‌ستی به سه‌ردا بگیرێت، به‌ڵكو ده‌بێت له نێوان هه‌موو ناوچه‌كان به پێی ژماره‌ی دانیشتوان دابه‌ش بكرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و شوێنانه‌ی كه نه‌وتیان تیادایه ده‌بێت به‌شێكی زیاترییان له‌و داهاته ده‌ست بكه‌وێت تاوه‌كو ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی كه نه‌وتی تیادایه، چیتر بۆ بۆمه‌به‌ستی تر به‌كار ناهێنرێن، پێویسته ئه‌و مافه‌یان بۆ ته‌عویز بكرێته‌وه. مه‌به‌ستیش له‌وه‌یه كه وه‌ك جاران ته‌نها یه‌ك كۆمه‌ڵ ده‌ست به سه‌ر داهاته‌كه‌دا نه‌گرێت و ئه‌و ناوچانه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی نه‌وتیان تیادایه وه‌ك كه‌ركوك و به‌سره ، چیتر هه‌ژار نه‌بن."
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌و گفتوگۆیه‌ی كه عومه‌ر شێخ موس ، سه‌رۆكی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ د. فوئاد مه‌عسوم سازیداوه، تكایه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.