ده‌سته‌ی زانایانی موسوڵمان له عێراق داوای له هه‌موو هێزه نیشتمانیه‌كانی عێراق
كردووه، ده‌ستور په‌سه‌ند نه‌كه‌ن و گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ده‌ستورییان به موئامه‌ره وه‌سف كردووه.
عه‌بدولسه‌لام ئه‌لكوبه‌یسی، ئه‌ندامی ده‌سته‌كه له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا داوای په‌سه‌ند كردنی ده‌ستوری كردووه و داوای له لایه‌نگرانی كرد به نه‌خێر ده‌نگ بۆ ده‌ستور بده‌ن.
هاوكاتیش، رائد ئهلجوحی، دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه له
دادگایی كردنی سه‌رۆكی پێشووی عێراق، سه‌دام حوسه‌ین، له ماوه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتویه‌تی سه‌دام له 19 ی ئه‌م مانگی ئۆكتۆبهرهدا دادگایی ده‌كرێت.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته كه په‌یامنێرمان سروه عه‌بدولواحید ڕه‌وانه‌ی كردووه، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆی فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.