ئیسرائیل هه‌زاره‌ها سه‌ربازی بۆ كه‌رتی غه‌ززه ڕه‌وانه كردووه تاوه‌كو هۆشدارییه‌كانی چۆڵكردنی نیشته‌جێكان به‌سه‌ر 8500 نیشته‌جێبوودا دابه‌ش بكات. سه‌ربازه‌كان و پۆلیسی ئیسرائیلی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هه‌وڵی ناردنی ئه‌و نامانه‌یان بۆ 21 نیشته‌جێی جوله‌كه‌كانداوه. به‌ڵام ژماره‌یه‌ك لاو له پێنج له‌و نیشته‌جێیانه‌دا كه دژایه‌تی ئه‌و كشانه‌وه‌یه‌ی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كه‌ن، ڕێگه‌یان له چوونه ژووره‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان گرتووه.
نیشته‌جێ نیگه‌رانبووه‌كان له "نێڤه دێكالیم" تایه‌ی ئۆتۆمبیلیان سووتاندووه و ژماره‌یه‌ك له نیشته‌جێبووه‌كان به مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له چوونی سه‌ربازه‌كان، ده‌ستی یه‌كترییان گرتووه و به‌ربه‌ستێكی بازنه‌ییان به چوارده‌وری نیشته‌جێكه‌دا دروستكردووه. كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ئیسرائیلی له هۆشدارییه‌كه‌دا گوتویانه كه‌وا نیشته‌جێبووه‌كان ماوه‌ی تاوه‌كو ڕۆژی چوارشه‌ممه‌یان بۆ ڕۆیشتن له شوێنه‌كانی ئێستایان هه‌یه و ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا به هێز ده‌كرێنه ده‌رێ.
سه‌رۆك وه‌زیر ئاریاڵ شارۆن له ساڵی ڕابووردوودا پێشنیاری ئه‌م كشانه‌وه‌یه‌ی كه‌رتی غه‌ززه‌ی كرد و ده‌ڵێت نرخی پاراستنی ژیان و ماڵ و سامانی ئیسرائیلیه‌كانی كه به زیاتر له ملیۆنێك فه‌له‌ستینی چوارده‌ورییان گیراوه، زۆر زۆر بووه. جێی باسه، ئیسرائیل له ساڵی 1967 دا و له ماوه‌ی جه‌نگی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه‌رتی غه‌ززه‌ی داگیركرد.