له‌شكری ئه‌مریكی له ئه‌فغانستان رایگه‌یاند كه‌وا دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له شاری غانزی باشووری رۆژهه‌لاتی ووڵات سه‌ربازێكی ئه‌مریكی گیانی له ده‌ستدا.
له‌شكر رایگه‌یاند كه‌وا سه‌ربازانی ئه‌مریكی رۆژی سێشه‌ممه ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌شكریان له ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجام ده‌دا له‌و كاته‌ی كه بۆمبێك به دوو سه‌ربازدا ته‌قیه‌وه.
هه‌ردووكیان بۆ بنكه‌ی له‌شكری ئه‌مریكی له به‌گرام گوسترانه‌وه، دواتر یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ست دا.
هه‌ر رۆژی سێشه‌ممه چه‌ند چه‌كداری گومانڵیكراوی تالیبان ژنێكی ئه‌فغانیان كوشت به تۆمه‌تی سیخوریكردن بۆ هێزه‌كانی ئه‌مریكی.