كاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی توركی ده‌لێن سه‌ربازانی تورك به‌رده‌وامن له لێكۆلینه‌وه بۆ دوزینه‌وه‌ی فه‌رمانداری شارۆچكه‌یه‌ك له باشووری رۆژهه‌لاتی توركیا، كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی كورد ڕفێندراوه.
كاربه‌ده‌ستان ده‌لێن هاشم ئاكیوره‌ك ، فه‌رمانداری شارۆچكه‌ی یایلاده‌ره له هه‌رێمی به‌نگۆل، رۆژی چوارشه‌ممه ڕفێندرا. كاربه‌ده‌ستان ده‌لێن ئه‌وان هه‌والێ ڕفاندنی فه‌رمانداره‌كه‌یان له كه‌سێكه‌وه پێگه‌یشتووه، كه له‌گه‌ل فه‌رمانداره‌كه ڕفێندراوه به‌لام دواتر ئازاد كراوه.
ئه‌م ڕفاندنه‌ش هاوكاته له‌گه‌ل زێده‌بوونی شه‌رولێكدانی نێوان سه‌ربازانی تورك و چه‌كدارای پارتی كرێكارانی كوردستانی قه‌ده‌غه كرا‌و.