کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی میسری ده‌ڵێن له هاوینه‌هه‌وارێکی سه‌ر که‌ناری ده‌ریای
سوور له میسر نزیکه‌ی 88 که‌س به‌هۆی زنجیره‌یه‌ک هێرشی خۆکوژییه‌وه کوژراون.
پۆلیس ده‌ڵێت حه‌وت ته‌قینه‌وه له به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه له هاوینه‌هه‌واری شه‌ره‌م ئه‌لشه‌یخ ڕوویداوه و بۆته هۆی بریندار بوونی نزیکه‌ی 150 که‌س.
شایه‌تحاڵه‌کانی ڕووداوه‌که ده‌ڵێن هۆتێلی باخچه‌کانی غه‌زاله زیانێکی زۆری پێگه‌یشتووه. هه‌روه‌ها هۆتێلێکی تر و بازاڕێکی پڕ له گه‌شتکه‌رانی بیانی له ناوچه‌ی که‌ناری نه‌عامه له‌و ته‌قینه‌وانه‌دا ئارمانج کرابوون. ئه‌م هێرشانه له کاتێکدا هاتن که وه‌رزی گه‌شتوگوزاره و هۆتێله‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه پرن له گه‌شتکه‌ران که به‌شی زۆریان خه‌ڵکانی بیانین .
جێی باسه، له مانگی ئۆکتۆبه‌ری ڕابووردوودا 34 که‌س له ئه‌نجام ڕوودانی ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له نزیک هاوینه‌هه‌واره‌کانی سه‌ر که‌ناری ده‌ریای سوور کوژران. کاربه‌ده‌ستانی میسریش هۆکاری ئه‌م هێرشانه بۆ توندوتیژییه‌کانی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌گه‌ڕێننه‌وه.