له‌شكری ئه‌مریكی له عیراق ئۆپه‌راسیۆنێكی تری سه‌ربازی له دژی یاخیبووان ده‌ستپێكرد

هێزه‌كانی ئه‌مریكی و عیراقی له پارێزگای ئه‌نبار دووه‌م ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ره‌كییان ده‌ستپێكرد له دژی یاخیبووان. له‌شكری ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه‌وا نزیكی هه‌زار مارینزی ئه‌مریكی و سه‌ربازی عیراقی، به پشتیوانی تانك و فرۆكه‌ی جه‌نگی، ئه‌مرۆ شه‌ممه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان ده‌ستپێكرد بۆ دۆزینه‌وه‌و له ناوبردنی ئه‌مباری شاردنه‌وه‌‌ی چه‌ك و كامپی مه‌شق پێكردن. ده‌مێكی زووتر له‌شكری ئه‌مریكی رایگه یاندبوو كه‌وا نزیكی په‌نجا یاخیبوو كوژراون و سه‌د چه‌كداری گومانلێكراو گیراون له دووه‌م رۆژی ئۆپه‌راسیۆنێكی تری سه‌ربازی له ئه‌نبار.