ئیسرائیل دەڵێت سێ ئەندامی حەماسییان کوشتووە

هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل (IDF) ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە لە هێرشێکدا سێ ئەندامی حەماسیان لە غەززە کوشتووە.

هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس (X) ڕایگەیاند: "لە هێرشێکدا لە پشووی هەفتەدا لە ناوچەی ڕەفەح لە باشووری غەززە، سێ تیرۆریستی حەماس لەناو بران."

هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل ناو و بەرپرسیارێتی ئەو سێ کەسەی بەم شێوەیە بڵاوکردەوە:

ئوسامە موسا حەمەد – ئەندامێکی یەکەی دەریایی حەماس لە ڕەفەح

ئیسماعیل حەماد ئیسماعیل ئەبوو جەزەر – ئەندامێکی یەکەی دەریایی حەماس لە ڕەفەح

عیمادەدین مەحموود ئیسماعیل ئەبوو جەزەر – تیرۆریستێک لە باڵی سەربازیی حەماسدا.


هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل گوتی: "ئەم تیرۆریستانە، بە پێشێلکردنی ئاگربەست، هێرشی تیرۆریستییان دژی هاووڵاتییانی مەدەنی ئیسرائیلی و هێزەکانی سوپای ئیسرائیل (IDF) ئەنجام داوە و بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی تواناکانی حەماس کاریان کردووە."

هێزەکانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوە دا کە "ئەوان کرانە ئامانج بۆ ئەوەی کۆتایی بەو هەڕەشەیە بهێنرێت کە دروستیان کردبوو"