ڕاپۆرتەکان: ڕۆژانە 60 هەزار بەرمیل نەوت لە عێراقەوە بە قاچاخ دەبرێت
Your browser doesn’t support HTML5
بەپێی هەڵسەنگاندنی شارەزایانی ئابووری و لەسەر بنەمای زانیارییەکانی ڕاپۆرتی ئەو لیژنانەی بۆ ڕێگریکردن لە قاچاخی نەوت پێکهێنراون، ڕۆژانە نزیکەی 60 هەزار بەرمیل نەوت لە عێراقەوە بە قاچاخ دەبرێت؛ بڕێک کە لە ساڵێکدا دەگاتە 21 ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل.