فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، ئەدمیراڵ براد کوپەر، فەرماندەی سێنتکۆم، ڕۆژی یەکشەممە 22ـی یازدەی 2026، کۆتایی بە سەردانە هەفتەییەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێنا.
سێنتکۆم لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند، ئەدمیراڵ براد کوپەر لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای مەدەنی و سەربازیی ئیسرائیل، قەتەر و عەرەبستانی سعودیە، گفتوگۆی لەبارەی دۆخی ئێستای ئاسایش و دەرفەتەکانی بەردەوامیدان بە هاوکارییەکان کردووە.
کوپەر هەروەها لەگەڵ بەشێک لەو 50 هەزار سەربازە ئەمەریکاییە کۆبووەتەوە کە لە ناوچەکەدا جێگیر کراون.
فەرماندەکەی سینتکۆم سوپاسی سەربازەکانی ئەمەریکای کردووە بۆ "خزمەتە بێوێنەکەیان و بوێری و بەشداریی گرنگیان لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە دژی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران."