مارکوەین مەڵنی وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ڕۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاند کە سەرۆک ترامپ و ئەندامانی خێزانەکەی هێشتا لوتکەی ئامانجەکانی ئێرانن و راپۆڕتە نوێیەکان باسی ئەگەری پیلانی تیرۆرکردن بە درۆنی بۆمبڕێکراو دەکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئێران بەرپرسیارێتی هێرشێکی درۆنیی بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە بەحرەین پشتراستکردەوە و پرسیارەکانیش لەبارەی توانا ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە لە زیادبووندان.
کەناڵی فۆکس نیوز پرسیار پرسیار لە مەڵنی دەکات لەبارەی ڕاپۆرتێک کە ئاژانسی مۆسادی ئیسرائیل داویەتی بە ئەمەریکا لەبارەی هەڕەشەی دیاریکراو بۆ سەر سەرۆکی ئەمەریکا و لە وەڵامدا وەزیر دەڵێت کە بەرپرسان رۆژانە چاودێریی هەڕەشەکانی ئێران دەکەن و ئامادەکارییدەکەن بۆ بەرپەرچدانەوەیان؛ ڕاشیگەیاند کە پێش بڵاوبوونەوەی راپۆرتەکەش ئەوان ئاگاداربوون.
هەموو ئەمانەش لە کاتێکدان کە سەرۆکی ئەمەریکا گەشتدەکات بۆ ئاسیا و لەگەڵ شی جینگپینگی سەرۆکی چین و ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی رووسیا کۆدەبێتەوە و چاوەڕواندەکرێت بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران ببێتە خاڵی سەرەکی گفتوگۆکانی نێوان ئەو سێ سەرۆکە.