ترامپ: هیچی دیکە پێویستمان بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نییە

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروث ڕایگەیاند، داوای لە جێگرەکەی جەی دی ڤانس کردووە سەرقاڵی بابەتە ناوخۆییەکانی ئەمەریکا بێت. چونکە ''ئیتر ئەمەریکا پێویستی بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نییە.''

ترامپ هەروەها نووسیوویەتی ''دەمێکە ئەو ڕۆژانە تێپەڕیون و ئێستا ئێمە پارەی ئەوانمان لەبەر دەستدایە و کۆنتڕۆڵی گەرووەکەمان [گەرووی هورمز] کردووە.''

ئەم لێدوانەی سەرۆکی ئەمەریکا لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەنگۆی پلانی کۆبوونەوەیەک لە نێوان جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا و مو‌حسین ڕەزایی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئاساییشی ئێران لە یەکێک لە وڵاتانی کەنداو لە میدیاکانەوە باس دەکرا.