ئەندامانی نوێی کۆنگرێس دەگەنە واشنتن بۆ ئاشنابوون بە کاری کۆنگرێس
Your browser doesn’t support HTML5
پەیتا پەیتا ئەندامانی نوێ هەڵبژێردراوی کۆنگرێس دەگەنە واشنتن بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی ناساندن و ئاشنابوون بە کاری کۆنگرێس پێش ئەوەی لە مانگی یەکدا بە فەرمی دەست بەکاربکەن. لەم ماوەیەدا بە کاری یاسادانان ئاشنادەبن و ئۆفیس و ستافی خۆیان پێکدەهێنن و ئامادەی دەستبەکاربوون لە کۆنگرێسی نوێ دەبن.