یانەی ئامەدسپۆر لە بەرامبەر گاڵەتەسەرای دۆڕا

لە میانەی یارییەکی گرنگی خولی تۆپی پێی سوپەرلیگی تورکیادا، یانەی ئامەدسپۆر بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە 4 گۆڵ بە یانەی گاڵەتەسەرای دۆڕاند.

یارییەکە کە سەرنجی هاندەرێکی زۆری بەلای خۆیدا ڕاکێشا، بە گەرم و گوڕییەکی زۆرەوە لە یاریگادا بەڕێوەچوو، تێیدا یاریزانانی گاڵەتەسەرای توانییان لە ڕێی هەلی گونجاوە کۆنتڕۆڵی یارییەکە بکەن و سەرکەوتن بە دەستبهێنن، سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی ئامەدسپۆر بۆ گەڕانەوە ناو یارییەکە و تۆمارکردنی گۆڵ.

ئەم ئەنجامە کاردانەوەی جۆراوجۆری لە ناو هاندەران و میدیا وەرزشییەکاندا لێکەوتەوە، لە کاتێکدا ئامەدسپۆر هەوڵ دەدات لە هەفتەکانی داهاتوودا پێگەی خۆی لە خولەکەدا بەهێزتر بکات و ئەنجامی باشتر بە دەستبهێنێت.

بەم سەرکەوتنە، گالاتەسەرای کۆی خاڵەکانی لە پلەی یەکەمی خولەکەدا گەیاندە 28 خاڵ، لە کاتێکدا ئامەدسپۆر کە وەک یەکێک لە یانە درەوشاوەکانی ئەم وەرزە دادەنرێت و نازناوی '' تیپی کوردی '' هەڵگرتووە، بە 23 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندییەکەدا مایەوە.