سەرۆک ترامپ: ئەگەر من نەبوومایە ئیسرائیل و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناودەچوون

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ ڕۆژی هەینی جەختی کردەوە لە سیاسەتی بەڕێوبەرایەتییەکەی بەرامبەر ئێران و وتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمەریکا بوونەتە هۆی ڕزگارکردنی ئیسرائیل و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە مەترسی ئەتۆمیی ئێران.

سەرۆک ترامپ لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروسدا نووسیویەتی، ''ئیسرائیل، یان ڕاستتر بڵێم، تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمڕۆ نەمابوون ئەگەر ئێرانم لە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی نەوەستاندبا.''


دۆناڵد ترامپ هەروەها نووسیویەتی، "هیچ کەس نایەوێت دان بەو ڕاستییەدا بنێت بەڵام هەمووان ڕاستییەکە دەزانن."

شایەنی باسە ئەم لێدوانانەی سەرۆکی ئەمەریکا دوای ئەوە دێت کە دوای هەڵبژاردنەکان گوتی کە گرانبوونی بەنزین بەهۆی جەنگی ئێرانەوە وایکرد کە دەنگی کۆمارییەکان کەم بکات، بەڵام دەبووایە لە ئێران بدەن بۆ ئەوەی نەهێڵن ئەو وڵاتە دەستی بگاتە چەکی ئەتۆمی.