وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستانی سعودیە پاش هێرشێک بۆ سەر کەشتی قەتەری ئەلمایدە کە گازی سروشتی شلی لە کەنداوی گواستووەتەوە، داوای هەنگاوی بەپەلەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی دەریایی، پاراستنی بازرگانی نێودەوڵەتی و جێبەجێکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕۆژی یەکشەممە، 1ی ئەم مانگە، بە توندی سەرکۆنەی هێرشی سەر کەشتییەکەی کرد کە خاوەنەکەی کۆمپانیایەکی قەتەرە و دژایەتی خۆی بۆ هەر کارێک دەربڕی کە هەڕەشە لە ئاسایشی کەشتیوانی و دابینکردنی وزەی جیهانی بکات.
هەروەها سعودیە پاڵپشتی خۆی بۆ قەتەر ڕاگەیاند لە هەموو ڕێوشوێنەکانیدا بۆ پاراستنی کەشتیەکانی و دەستەبەرکردنی ئاسائیشی بازرگانی نێودەوڵەتی.