کۆمپانیای باینانس ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە پارەی 90%ی قوربانیانی هاککردنی کۆمپانیاکەی قەرەبوو کردووەتەوە و بەڵگەی قەرەبووەکەش بۆ هاوبەشەکان نێردراوە.
باینانس لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕاگەیاندنی سێیەمی بڵاو کردۆتەوە و تێیدا هاتووە کە تەواوی ئەو گیرفانە ئەلیکترۆنیانەی قەرەبوو کردۆتەوە کە پارەکانیان بە شێوەی ''BTC, ETH, USDT, BNB, SOL, USDC, XRP, USD1, RLUSD, ZEC'' بووە. هەروەها لە ئێستادا کار لەسەر جۆرەکانی دیکەی دراوە دیجیتاڵییەکان دەکات.
کۆمپانیاکە نووسیویەتی کە بەرپرسیارێتیی تەواوی زیانەکان لە ئەستۆ دەگرن و بەکارهێنەران هیچ زیانێکیان بەر ناکەوێت و تەواوی داراییەکانیان بۆ قەرەبوو دەکرێتەوە.
ئەم قەرەبووانە لە چوارچێوەی سیاسەتی پاراستنی داهاتی بەکارهێنەران کە بە سافو ''SAFU'' ناسراوە دابین دەکرێت و بۆ ئەو مەبەستە پێشتر ئامادەکاری بۆ ڕووداوی لەم جۆرە کراوە.
شایەنی باسە گیرفانەکانی باینانس ڕۆژی 29-30 مانگی دە دووچاری پەلامارێکی ئەلیکترۆنی بوونەوە هاک کران. بە جۆرێک کەلە ماوەی بیست خولەکدا بڕی $6.3 بلیۆن دۆلاریان لێ دزرا. ئەمەش بە گەورەترین هاککردنی دراوە دیجیتاڵییەکان لە مێژوودا دادەنرێت.