ئەسعەد شیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە بیر لە چوونە ناو هاوپەیمانێتیی مەککە دەکەنەوە لەگەڵ هەر یەک لە وڵاتەکانی تورکیا، سعودییە و پاکستان.
عەرەبستانی سعودییە کە لە ئێستادا ڕووبەڕووی هێرشی چڕی حوسییەکانی یەمەن بووەتەوە بەهۆی ئەو پاڵپشتییانەی بۆ گرووپی دژی حوسییەکان لەناو یەمەندا دەیکات، پشتیوانی و هاوکاری سەرەکیی سوورییەکان بووە لە دوای هەڵوەشانەوەی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد لە ساڵی 2024دا.
شەیبانی لە کۆنفرانسی دیالۆگی مەنامە لە بەحرەین گوتی ''لە ئێستادا گفتوگۆکان بۆ هەڵسەنگاندنی بەشداربوونی سووریا لە هاوپەیمانێتیی مەککەدا بەردەوامن.''
هاوپەیمانێتیی بەرگریی مەککە لە 7ی مانگی هەشتدا لە لایەن هەر سێ وڵاتی تورکیا، پاکستان و سعودییەوە واژۆ کرا کە تێیدا هاتووە کە هەر هێرشێک بۆ سەر هەر یەکێک لەم وڵاتانە وەکوو هێرش بۆ سەر هەر سێ وڵات ئەژمار دەکرێت.
سەرباری ئەوەش هەتا ئێستا تورکیا و پاکستان هیچ هێرشێکیان بۆ سەر حوسییەکانی یەمەن کە لە لایەن ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن ئەنجام نەداوە.