حوسییەکان جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر مەککە

لە 25ەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی فەجری یەمەن، پێکدادانەکان لەنێوان هێزەکانی حکومەت و حوسییەکان لە چەند بەرەیەکدا بەردەوامن.

تورکی مالیکی، وتەبێژی فەرمی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، بەرگریی ئاسمانیی سعودیە دوو هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی کروز بۆ سەر ناوچەی مەککە پووچەڵ کردووەتەوە.

هەروەها دوو مووشەکی بالیستیکی کە ئاڕاستەی ڕیاز کرابوون ڕێگرییان لێکراوە، بەڵام پاشماوەی مووشەکەکان بوونەتە هۆی برینداربوونی هاووڵاتییەک و زیانی بە خانوو و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان گەیاندووە.

لە بەرەی تەعزیش، دوو فەرماندەی ئاسایشی حوسی بە ناوەکانی ئیبراهیم نۆنۆ و عەبدوڵڵا سوفیانی کوژراون. هەروەها میدیاکانی نزیک لە حوسییەکان هەواڵی کوژرانی 51 ئەفسەری دیکەی ئەم گرووپەیان بڵاو کردووەتەوە.

بەپێی ڕاگەیاندنی ماجید ئەلنوزیلی، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، هێزەکانی حکومەت لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 982 ئەرکی سەربازییان دژی حوسییەکان ئەنجام داوە، کە بەهۆیەوە 324 چەکداری حوسی کوژراون و بریندار بوون و 108 شوێنی چەک و تەقەمەنی و سەربازییان زیانی پێگەیشتووە