بەگوێرەی ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل، تا ئێستا 77.7%ی دەنگەکان لەو وڵاتە ژماردراون و هاوپەیمانی پشتیوانی بنیامین نەتانیاهو توانیویەتی 54 کورسی بەدەستبهێنێت و نەیارەکانیشی توانیویانە 49 کورسی لە کۆی 120 کورسی پەرلەمان بەدەستبهێنن.
لیستی هاوبەش 11 کورسی و پارتی ڕەعام شەش کورسی هەیە کە بە کۆی گشتی 17 کورسیان تا ئێستا بەدەستهێناوە.
ئەم ژمارانە هێشتا ژمارەی کۆتایی نین و لەگەڵ بەردەوامی ژماردنی دەنگەکان ئەگەری گۆڕانکاری هەیە.
لە پەرلەمانی ئیسرائیل کە 120 کورسی تێدایە، پێکهێنانی حکومەت پێویستی بە پشتیوانی لانیکەم 61 ئەندامی پەرلەمان هەیە. کەواتە هیچ کام لە دوو ڕکابەری سەرەکی هێشتا نەگەیشتوونەتە زۆرینەی پێویست.
لیژنەی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل لە هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی سێشەممەدا ڕێژەی بەشداریکردنی لەسەدا 77.7ی ڕاگەیاند کە بەرزترین ڕێژەی بەشداریکردنە لە ساڵی 1999ەوە و نزیکەی حەوت خاڵ لەسەدا زیاترە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2022.
پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژی پێنجشەممە یان هەینی ئەنجامی کۆتایی ژماردنەوەی دەنگەکان ئەنجام بدرێت.