سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەو ئاگربەستەی لە هاویندا لەگەڵ ئێران ڕاگەیەندرا و بووە هۆی ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، بەفیڕۆدانی کات بووە.
سەرۆک دۆناڵد ترامپ لە وتارێکدا بۆ لایەنگرانی کۆماریخواز لە ویلایەتی میسیسیپی ڕایگەیاند، "ئاگربەستێکی بچووکمان ڕاگەیاند کە من هەرگیز زۆر لام پەسند نەبوو و پێم وابوو بەفیڕۆدانی کاتە."
سەرۆک ترامپ ئاماژەی دا بەوەی لەسەر پێشنیاری "کەسانی پرۆفیشناڵ" بە ئاگربەستەکە ڕازی بووە، هەرچەندە خۆی زۆر ئارەزووی نەکردووە.
سەرۆکی ئەمەریکا وتی گەمارۆی دەریایی بۆ سەر ئێران شیانی هەیە "سەرکەوتووترین گەمارۆ بێت لە مێژووی دەریاییدا."
وتیشی لە چوارچێوەی ئاگربەستەکەدا ڕێگە بە هەندێک کەشتی ئێران دراوە لە گەرووی هورمز بپەڕنەوە، بەڵام "لای من ئەمە بەفیڕۆدانی کاتبوو."
تەنگەی هورمز یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوە دەریاییەکانی جیهان بۆ گواستنەوەی نەوت و گاز، و گرژییە سەربازییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران کاریگەرییان لەسەر هاتوچۆی کەشتییەکان لەو ناوچەیە هەبووە.
ترامپ لە قسەکانیدا ئاماژەی بە کاتی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی ئێرانیش کرد و گوتی، پێویست بوو ئەو هێرشانە زووتر ئەنجام بدرێن.