ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەری نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند شەوی 8-9ی ئۆکتۆبەر بەلەمێک لە کەناراوەکانی جیبۆتی نوقم بووە کە تێیدا لانیکەم 109 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە کە 15یان منداڵن و نزیکەی 116ی دیکەشیان بێسەروشوێنن.
ڕزگاربووان ڕایانگەیاندووە بەلەمەکە کە 350 کەسی لە جیبۆتیەوە بەرەو یەمەن هەڵگرتبوو، لە باکووری شاری بەندەری ئۆبۆک وەرگەڕاوە.
تا ئێستا زیاتر لە 80 کەس ڕزگاریان بووە کە سەرجەمیان هاووڵاتی ئەسیوپیان.
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ڕایگەیاندووە هەژاری و نائەمنی و خراپتربوونی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، سەرەڕای پەرەسەندنی ناسەقامگیرییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وایکردووە زۆرێک لە کۆچبەران ئەو ڕێگا مەترسیدارانە بگرنەبەر.
کۆچبەران بە پەڕینەوە لە تەنگەی بابولمەندەب و چوونە ناو یەمەن هەوڵیان داوە بگەنە وڵاتانی کەنداو.