زانستکارانی کۆمپانیای کۆلاسڵی زانستە بایۆلۆجیاکان لە ئەمەریکا سەرقاڵی "زیندووکردنەوەی" ماموسی توکنی سایبیریان کە نزیکەی دە هەزار ساڵە بە تەواوەتی لەناوچووە و پێشبینی دەکەن لە وادەی دە ساڵی داهاتوودا یەکەم بەچکەی ماموس دروست بکەنەوە.
کۆمپانیاکە ساڵی 2024 بڵاویکردەوە کە لە رێگەی دەستکاریکردنی دی ئێن ئەی لاشەیەکی بەستوی ماموسێک کە ساڵی 2018 لە سایبیریای رووسیا دۆزرایەوە، بەنیازی دووبارە گێڕانەوەی کۆرپەلەیەکی ماموسە بە بەکارهێنانی جیناتی فیلی ئاسیایی.
ماموسی توکنی سایبیریایی سەر بە خێزانی ئاژەڵە شیردەرەکانە و نزیکییەکی زۆری لەگەڵ فیلی ئاسیاییدا هەیە و بەشێکی زۆری زنجیرەی بۆماوەییان لەیەکدی دەچێت.
ماموس یەکێک بووە لە ئاژەڵە زەبەلاحەکان کە نیزیکەی 10 هەزار ساڵ لەمەوبەر بەرەو لەناوچوون چووە و دوایین گروپیان نزیکەی چوار هەزار ساڵ لەمەوبەر بە یەکجاری لەناوچووە.
پاشماوەی ماموسێکی بەستوو کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 50 هەزار ساڵ لەمەوبەر و لە هەرێمی سایبیریا دۆزراوەتەوە.
تاوەکو ئێستا زانستکاران هۆکاری لەناوچوونیان نازانن، بەڵام گومان دەکرێت گۆڕانی کەشوهەوا و ڕاوکردنیان لەلایەن مرۆڤەوە لە هۆکارەکانی لەناوچوونی ئەو جۆرە بووبن.
زیندووکردنەوەی ئاژەڵە لەناوچووەکان بووەتە خولیای هەندێک لە کۆمپانیاکانی کەرتی بایۆلۆجیا، و لە ئیستادا تەکنەلۆجیای نو یارمەتیدەرە لە شارەزابوون لە جیناتی ئەو جۆرە لەناوچووانە. هەروەها بەرەوپێشچوونی ژیریی دەستکرد بەشداری دەکات لە خێراترکردنی توێژینەوەکان لەو بوارەدا.