وەزارەتی تەندروستی زۆربەی وڵاتە پیشکەوتووەکانی وەک ئەمەریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و ژاپۆن و ئوسترالیا و دەیان وڵاتی تر پێشنیار دەکەن بۆ هاووڵاتیانیان، بەتایبەت بۆ کەسانی بەساڵاچوو، کە لە سەرەتای وەرزی پایز و بەهاردا خۆیان بکوتن دژ بە پەتا وەرزییەکانی وەکو ئەنفلۆنزا.
بەپێی هەژمارەکانی ناوەندی کۆنترۆڵ و پێشگیری لە نەخۆشییەکانی ئەمەریکا (CDC) ، لە نێوان ساڵانی 2024–2025 لە ئەمەریکا نزیکەی 51 ملیۆن کەس تووشی ئەنفلۆنزا بوون، 710 هەزار کەس پێویستی کردووە لە نەخۆشخانە بمێننەوە و نزیکەی 45 هەزار کەسیش بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە گیانیان لەدەست داوە.
پسپۆڕانی تەندروستی جەخت لە گرنگی وەرگرتنی ڤاکسین دژ بە بەتا وەرزییەکان بە تایبەت لە سەرتای وەرزی پاییزدا دەکەنەوە. دەڵێن ئەگەرکە سێک بە سەختی هەڵامەت بگرێت و چارەسەر وەرنەگرێت، ئەگەری مەترسی گیان لە دەستدانی هەیە. بەڵام ئەو کەسەی کە ڤاکسین وەربگرێت، شیانی هەیە پەتا نەگرێت، خۆ ئەگەرنەخۆشیش بکەوێت، بە سووکی دەیگرێت.
لە ئەمەریکا، سەنتەری کۆنتڕۆڵ و پێشگیری لە نەخۆشییەکان کوتان پێشنیار دەکات بۆ هەموو کەسێک کە تەمەنی ٦ مانگ و سەروترە، جگە لە حاڵەتی کەم و دەگمەن نەبێت. ئەم پێشنیارە بۆ کەسانی بەساڵاچوو زیاتر جەختی لەسەر دەکرێتەوە.
ئەم سەنتەرە هەروەها پێشنیاری کوتانی ساڵانە دژ بە کۆڕۆنا و پێکوتەی دژ بە ڤایرۆسەکانی RSV کۆئەندامی هەناسە دەکات.
لە چی دروست کراوە؟
زۆربەی دەرزییەکان ڤایرۆسی کوژراو یان لە خانەی بۆماوەیی ڤایرۆسەکە وەرگیران.
پسپۆران دەڵێن دوای وەرگرتنی ئەم کوتانە، شیانی هەیە کەسی وەرگر بۆ ماوەیەکی کەم هەست بە بێهێزی بکات، بەڵام لە درێژمەودادا دەبێتە هۆی بەهێزکردنی بەرگری لەو ڤایرۆسانە.
کەی وەربگیرێت؟
بەپێی هەژمارەکانی ناوەندی کۆنترۆڵ و پێشگیری لە نەخۆشییەکانی ئەمەریکا، سەرەتای وەرزی پاییز، لە نێوان مانگی نۆ و دە، کاتێکی باشن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینەکان.