وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا بەڵێنی بەردەوامی فشارە ئابوورییەکان بۆ سەر ئێران دەدات و دەڵێت بەهای تمەن بەرەو سی ملیۆن بەرامبەر بە 100 دۆلار دەچێت.
وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی "3 ملیۆن تمەن بەڕێوەیە،" بەرامبەر یەک دۆلار.
وەزیری گەنجینە سکۆت بێسێنت، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی، "ئۆپەراسیۆنی پەراوێزخستنی ئابووری بووەتە هۆی ئەوەی نرخی تمەن نزمترین ئاستی تۆمار بکات."
دەشڵێت، "بەردەوام دەبین لە داڕماندنی توانای ڕژێمی ئێران لە پارەدارکردنی تیرۆر و پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی."
وەزیری گەنجێنە لە پۆستەکەیدا وێنەیەکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا دابەزینی نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار نیشان دراوە و تێیدا هاتووە کە بەهای یەک دۆلاری ئەمەریکایی ئێستا بەرامبەر بە دوو ملیۆن و 440 هەزار تمەنە و نوسراوە "سێ ملیۆن تمەن بەڕێوەیە."
ڕۆژی دووشەممە بازاڕەکانی دراو پێوانەیەکی نوێیان لە دابەزینی نرخی تمەن تۆمار کرد. بە گوێرەی ماڵپەڕی پاشیزی، کە چاودیری نرخی دوای ئەو وڵاتە دەکات، نرخی دۆلارێکی ئەمەریکایی لە بەرەبەیانی دووشەممەدا بەرامبەر دوو ملیۆن و 400 هەزار تمەن بووە.