ئارێز عەبدوڵا: ناکرێت ئەمەریکا لەبەر بەرژەوەندی عێراق و هەرێمی کوردستان هات هەتایە لە عێراق بمێنێتەوە
Your browser doesn’t support HTML5
ئارێز عەبدوڵا، چاودێری سیاسی هەرێمی کوردستان، دەڵێت کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق ڕووداوێکی ئاساییە. سەبارەت بە نیگەرانییەکانی هەرێمی کوردستانیش، دەڵێت دەبوایە هەرێم لە چەند ساڵی ڕابردوودا ئامادەکاری بۆ ئەو پرسە بکردبایە و توانای بەرگری لەخۆی بەهێز بکردبایە.