ئەو کەسەی لە 7ی ئۆکتۆبەر بە ماتۆڕ دوو هاووڵاتی ئیسرائیلی ڕفاند کوژرا

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند ساهر نزاڵ لەتفی سەقر، ئەندامی گرووپە تێرۆریستییە جیهادییەکانی چالاک لە کەرتی غەززە کە لە کۆمەڵکوژییەکەی 7 ئۆکتۆبەر دوو ئیسرائیلی ڕفاندبوو، کوژراوە.

سوپای ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە لە تۆڕی ئیکس بڵاویکردووەتەوە نزاڵ لە کاتی شەڕدا چەکی بۆ حەماس دابین کردووە و لە هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەردا چووەتە ناو خاکی ئیسرائیلەوە و بە ماتۆڕسکیڵ ناڤا ئەرگامانی و ئەڤیتان ئۆری لە شوێنی فێستیڤاڵی میوزیکەکە ڕفاندووە بۆ کەرتی غەزە.

سوپای ئیسرائیل هەروەها ڕایگەیاندووە کە نزاڵ لەم دواییانەدا بەشداریی لە هێرشەکانی دژی خەڵکی مەدەنی و هێزە سەربازییەکانی ئیسرائیل کردووە و هاوکاری ئەندامانی حەماس و جیهادی ئیسلامی داوە بۆ پلانی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئیسرائیل و هاووڵاتیانی ئیسرائیلی.