وەزیرانی دەرەوەی سعودیە، میسر، پاکستان و تورکیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا بە قووڵی نیگەرانی خۆیان لە بەردەوامی گرژییەکان لە ناوچەکە دەربڕی و ڕایانگەیاند گفتوگۆ و دیپلۆماسی تاکە ڕێگەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەری بەردەوام و کەمکردنەوەی گرژییەکان بۆ گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیری.
ئەوان هێرشەکانی سەر سعودیەیان شەرمەزار کرد و جەختیان لە پشتیوانیکردنیان لە سەروەری وڵات و یەکپارچەیی خاک و ئاسایش و مافی بەرگریکردن لە خۆی کردەوە. هەروەها چوار وڵات جەختیان لە گرنگی دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئازادیی کەشتیوانی کردەوە.
وەزیرانی دەرەوەی چوار وڵات جەختیان لە پاڵپشتی خۆیان بۆ حکومەتی یاسایی یەمەن و ئەنجومەنی سەرکردایەتی سەرۆکایەتی و هەوڵەکانیان بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە یەمەن کردەوە.