ترامپ: بارودۆخی ئێران باش نییە

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ زوهران مامدانی شارەوانی نیویۆرک کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان بۆ گەشەپێدانی گەڕەکێکی نیویۆرک ئەنجامدا.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا سەرۆکی ئەمەریکا و شارەوانی نیویۆرک باسیان لە چەندین بابەت کرد و بەڵێنی هاوکارییان لە پێناو پێشخستنی شارەکە دا بەبێ گوێدانە جیاوازیی بیروبۆچوونی سیاسییان.

هەروەها، سەرۆکی ئەمەریکا ئەو جەنگانەی بە بیر هێنایەوە کە بە نێوەندگیریی ئەو وەستاون و باسی ئێرانیشی کرد.

سەرۆک ترامپ لەسەر ئێران گوتی ''بارودۆخیان باش نییە و نابێت چەکی ئەتۆمییان هەبێت. لە بارودۆخێکی ناهەمواردان.''

سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەش کرد کە چەند کۆبوونەوەیەکیان لە بارەی ئێرانەوە هەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەشتا و یەکەمین کۆبوونەوەی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بەڕێوە دەچێت و سەرۆکی ئەمەریکا بەشدار دەبێت. هەروەها وەزیری دەرەوەی ئێران گەییشتە نیویۆرک بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکان و پێشبینی دەکرێت کە مەسعود پزیشکیان سەرۆکی ئێرانیش بەشداری بکات.