سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە سێ ئەندامی حەماس کوژراون کە دوو کەسیان لە هێرشەکانی 7ی ئۆکتۆبەری 2023دا چوونەتە ناو ئیسرائیلەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی ئیکس، یەحیا حەمدونە، محەمەد ڕیفاعی و بەسیر ئەلبەرش کراونەتە ئامانج. سوپای ئیسرائیل دەڵێت ئەلبەرش فەرماندەی یەکەیەکی نوخبەی حەماس بووە.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە ئەو کەسانە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بەشداربوون لە هێرشکردنە سەر هاووڵاتیانی مەدەنی و هێزەکانی سوپای ئیسرائیل و کاریان بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی توانا سەربازییەکانی حەماس کردووە.
سوپای ئیسرائیل جەختی لەوە کردووەتەوە ئۆپەراسیۆنەکە بە ئامانجی نەهێشتنی هەڕەشە ئەمنییەکان ئەنجامدراوە.