سەرۆک دۆناڵد ترامپ گەشتی کۆتایی هەفتەی بۆ کامپی دەیڤد ڕۆژێک زووتر کۆتایی پێهێنا و ئێوارەی شەممە گەڕایەوە واشنتن.
سەرۆک ترامپ بڕیاربوو ڕۆژی یەکشەممە کامپی دەیڤد بەجێبهێڵێت.هێشتا کۆشکی سپی ڕوونی نەکردووەتەوە کە سەرۆکی ئەمەریکا بۆچی زووتر گەڕاوەتەوە.
گەڕانەوەی ترامپ تاکە هەنگاوێکی نائاسایی نەبوو لە ڕۆژی شەممەدا. هەروەها وەزیری جەنگ پیت هێگسێت یارییەکی تۆپی پێی زانکۆی تەکساسی بە نیوە و ناتەواو بەجێهێشت و بەرەو واشنتن بەڕێکەوت. ڕۆیشتنی وەزیری جەنگ لەو ڕووە گرنگ و جێگای پرسیارە چونکە ئەو وەزارەتە ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە هەر بڕیارێک سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە نوێیەکان.
لە هەمان کاتدا شاندێکی فەرمی ئەمەریکا کە ڕۆیشتبوونەوە کۆپنهاگن. دەستبەجێ بانگهێشتی پایتەختی ئەمەریکا کراونەتەوە. هێشتا نازانرێت ئەرکی شاندەکە چی بووە و ئاشکرا نەکراوە.
ئەلێکس پلیتساس، شرۆڤەکاری ئاسایشی نیشتمانی کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکەی ترامپ لە کامپی دەیڤد سەبارەت بە تاوتوێکردنی بژاردەکانی هێرشەکان بۆ سەر یەمەن و حوسییەکان بووە و گەڕانەوەی پێشوەختەی ترامپیشی بەو گفتوگۆیانە بەستەوە.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئامۆژگاری هاووڵاتیانی وڵاتەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد وریا بن و ئامادەبن بۆ ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان.
وەزارەتەکە هۆشداری داوە و دەڵێت "ئەم ململانێیە سەربازییە توانای پەرەسەندنی خێرای هەیە و پێویستە ئەمەریکاییەکان بە خێرایی پێداچوونەوە بە هەر گەشتێک بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان گەشتکردن لە ڕێگەی ناوچەکەوە بکەنەوە."
سعودیە ڕۆژی شەممە پشتڕاستی کردەوە حوسییەکان هەوڵیان داوە بە مووشەکێکی بالیستیکی پایتەختی وڵاتەکە بکەنە ئامانج.
وتەبێژی سەربازی حوسییەکان، یەحیا ساری وتی گروپەکە بە "ژمارەیەکی زۆر موشەکی بالیستیکی و کروز" و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر دامەزراوەکانی ڕیاز و ئارامکۆ.
گەڕانەوەی بەپەلەی ترامپ بۆ کۆشکی سپی و هۆشداریی ئاسایشی ئەمەریکا سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
Trump