دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا لە ڕاپرسییەکدا، کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس بڵاوی کردووەتەوە، داوای لە هاووڵاتییانی ئەمەریکا کردووە کە ڕای خۆیان لەسەر گۆڕینی ناوی ''ژیریی دەستکرد'' بڵێن و هەمووان بەشداری ڕاپرسییەکە بکەن.
سەرۆک ترامپ دەڵێت کە زۆر خەڵک پێیان وایە ناوی ''ژیریی دەستکرد'' لە ئاستی ئەو تەکنەلۆژیایەدا نییە. هەر بۆیە چەند ناوێکی نوێی پێشنیاز کردووە و داوای لە خەڵک کردووە لە ڕێگەی ڕاپرسییەکی هەژمارەکەیەوە دەنگ بۆ باشترین ناو بدەن
سەرۆکی ئەمەریکا سێ ناوی پێشنیاز کردووە بۆ شوێنگرەوەی ''ژیریی دەستکرد'' کە بریتین لە ''ژیریی نایاب''، ''ژیریی ئەوپەڕی'' و ''ژیریی باڵا''.
شایەنی باسە ئەم تەکنەلۆژیایە لە زمانی ئینگلیزی وەکوو ''artificial intelligence'' بەناو کراوە و لە زمانی کوردییشدا هەردوو زاراوەی ''ژیریی دەستکرد'' یان ''زیرەکیی دەستکرد''ی بۆ بەکار هاتووە.
لە سەرەتادا وا دەرکەوت کە تەکنەلۆژیایەکی زیرەک بێت بەڵام لە ئێستادا دەرکەوتووە کە ئەم تەکنەلۆژیایە تەنیا زیرەک نییە بەڵکوو ژیرییش بەرهەم دەهێنێت و بیر دەکاتەوە و بڕیار دەدات.