ترامپ: ئێمە بڕیاردەدەین لەگەڵ ئێران رێکبکەوین یان نا

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە هەژماری خۆی لە تروث سۆشیاڵ نوسیوییەتی "ئێرانی شکستخواردوو" دەیەوێت زۆر بەپەلە رێککەوتن بکات بەڵام "من بڕیاردەدەم ئایا ئەمەریکا دەیکات یان نایکات."

سەرۆک ترامپ هەروەها باس لەوەدەکات کە بابەتی رێککەوتن شتێکە ئەمەریکا بیری لێدەکاتەوە.

ئەمانەش لەدوای ئەو پێشهاتانەدێن کە گفتوگۆکانی رێککەوتن لە نێوان ئەمەریکا و ئێران راوەستان و لە چەند هەفتەی رابردوودا رووبەڕوو بوونەوەی سەربازی روویداوە.

شەڕی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە کۆتایی مانگی دووی ئەمساڵدا هەڵگیرسا و مانگی شەش ئەمەریکا و ئێران پەیماننایەکەی لێتێگەیشتنیان واژۆکرد کە بۆ ماوەی شەست رۆژ شەڕکردنی راگرت بە نیازی گەیشتن بە رێکەوتنی ئاشتی. بەڵام پێکدادانەکان لەدوای ئەو وادەیە دەستیانپێکردەوە و رێکەوتنی ئاشتی تاوەکو ئێستا نەکراوە.