سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی لە لێدوانێکدا بۆ ئەلجەزیرە ڕاگەیاند ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە هەندێک وڵاتی عەرەبی "زۆر نەرێنییە" و تاران "دەبێت سیاسەتەکانی خۆی بگۆڕێت."
نەبیل فەهمی وتی ناکۆکییەکانی ناوچەی کەنداو بە دەستێوەردانی سەربازی چارەسەر نابێت و هۆشداریشی دا کە "قەیرانەکە لە لێواری بەردەوامیدایە."
فەهمی وتیشی وڵاتانی عەرەبی دەبێت لە پەیوەندییەکانی داهاتوویان لەگەڵ ئێران "بناغەیەکی ڕوون بنیات بنێن."