ئەنجوومەنی ئاسایش سەرەڕای دژایەتی ڕووسیا و چین سزاکانی سەر ئێران دەخاتە بەرنامەی کار

ئەنجومەنی ئاسایش سەرباری ناڕەزایەتییەکانی بەیژینگ و مۆسکۆ، کارنامەی کۆبوونەوەی بۆ سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێراندا پەسەند کرد.

بە 11 دەنگی بەڵێ و دوو دەنگی نەخێری چین و ڕووسیا، و دەنگ نەدانی دوو ئەندامی دیکەی پاکستان و سۆماڵ، ئەنجومەنی ئاسایشی بڕیاریدا کارنامەی کاتی سزاکانی سەر ئێران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پەسەند بکات.

جێنیفەر لۆسێتای نێردەی ئەمەریکا وتی "ئەمەریکا بە توندی ئەو وتانە ڕەتدەکاتەوە کە ڕووسیا و چین وتوویانن." و بە تەواوی پشتیوانی لە وتەکانی ئیمارات دەکات لە پشتیوانیکردنی بەرەوپێشچوونی کۆبوونەوەکە.

لۆسێتا ڕوونیشیکردەوە کە یەک ساڵ پاشتر، "لە دەنگدانێکی یەکلاکەرەوەدا"، ئەنجومەنەکە ئەوەی هەڵبژارد ڕێگە بدات بە سەپاندنەوەی بڕیارەکانی ساڵی 1696 (ساڵی 2006)، 1737 (ساڵی 2006)، 1747 (ساڵی 2007)، 1803 (ساڵی 2008)، 1835 (ساڵی 2008)، و 1929(ساڵی 2010).

بەگوێرەی ئەم بڕیارە، کۆمیتەی 1737 بسەپێنیتەوە. ئەو بڕیارە ساڵی 2006 لە ئەنجومەنی ئاسایش دەرکرا کە دەیسەپێنیت بەسەر ئێراندا "چالاکییە هەستیارەکانی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمیی"ڕابگرێت کە بە گوێرەی بەندی حەوت لە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرکراوە.

ئەوەشی وت کە ئەمڕۆ سەرۆکی ئەنجومەن وەک سەرۆکی کاتیی کۆمیتەی 1737 دەبێت راپۆرتی 90 رۆژی کۆمیتەکە بخاتەڕوو.

وتیشی "چین و رووسیا دەیانەوێت رێگری بکەن لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنەکە" و بەو پێیەش ئێران دەپارێزن.