هێرشی درۆنی بۆ سەر کامپی سورداش لە نزیک سلێمانی

Your browser doesn’t support HTML5

بەرەبەیانیەکی زوو ئێران جارێکی تر هێرشی درۆنی کردە سەر کامپی سورداش لە نزیک پارێزگای سلێمانی کە خێزان و ئەندامانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کورستانی لێ نیشتەجێیە، بەرپرسێکی حزبەکەش دەڵێت، هێرشەکە لە ڕێگەی سێ درۆنەوە ئەنجامدراوە و بەو هۆیەشەوە کامپەکەیان بە تەواوی وێران بووە و بە کەڵکی نیشتەجێبوون نەماوە.