سێنتکۆم: لە چوارچێوەی گەمارۆی دەریایی ئێراندا 92 کەشتی بازرگانیمان ناچارکردووە رێڕەوی خۆیان بگۆڕن

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا، سێنتکۆم ڕایگەیاند هێزەکانی ئەمەریکا لە چوارچێوەی گەمارۆی دەریایی بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران، تا ئێستا 92 کەشتی بازرگانییان ناچار کردووە رێرەوی خۆیان بگۆڕن.

سێنتکۆم ڕۆژی یەکشەممە 6ی مانگی نۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند هێزەکانی ئەمەریکا سێ کەشتییان لەکار خستووە و پشکنینیان بۆ دوو کەشتی دیکەش کردووە.

ئەو فەرماندەییە ڕایگەیاندووە مەبەست لەم کارانە دڵنیابوونە لە پابەندبوونی تەواوی کەشتییەکان بە ڕێساکانی گەمارۆی دەریایی دژی ئێران.

سێنتکۆم وێنەی فڕۆکەیەکی جەنگی دزێوی F-35A ی هێزی ئاسمانی ئەمەریکای بڵاوکردووەتەوە کە لەسەر ئاوەکانی ناوچەکە دەفرێت و چاودێری دۆخە دەکات.